چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش له سنووری شارۆچكه‌ی گوڵاڵه، سێ كوڕ له‌گه‌ڵ باوكیان شه‌هید كرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆستی داعش له گوندی ئیسلاحی سه‌ر به شارۆچكه‌ی گوڵاڵه هێرشیان كرده سه‌ر كێلگه‌یه‌كی چاندنی سه‌وزایی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌و كێلگه‌یه پیاوێك و سێ كوڕی خۆی رووبه‌رووی تیرۆرستانی داعش وه‌ستانه‌وه و دواتر هه‌ر سی كوڕه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كداره داعشه‌كانه‌وه شه‌هید كران و باوكه‌كه‌ش بریندار كرا.
به‌ڵام به‌ر له گه‌یشتنی بۆ نه‌خۆشخانه باوكه‌كه به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیان سپارد و ئه‌ویش شه‌هید بوو.
گوتیشی: ئه‌م سێ كوڕ و باوكه‌ش له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.