وەزارەتی تەندروستی حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر راگهیاند.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، سێ پیاو تەمەن ٦٠ و ٢٦ و ٢٠ ساڵ و سێ ئافرەت تەمەن ٥٧ و ٢٧ و ٢٣ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کوێستان شاری ھەولێر.
شەش تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ھەولێری نوێ شاری هەولێر.
وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.