شارۆچكه‌ی پێنجوێن یه‌كێكه له‌و شارۆچكانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆڕۆنای تێدا تۆماركراوه، پارێزگاری سلێمانی به یاوه‌ری لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستی سه‌ردانی قه‌زای پێنجوێنیان كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان رێكاره‌كانی خۆپارێزییان توندتر كردۆته‌وه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت تاكو ئێستا هیچ رێكارێكی خۆپارێزی و كه‌ره‌نتینه‌كردنی شارۆچكه‌ی پێنجوێن نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه تاكو ئێستاش خاڵه سنووریه‌كانی ئه‌و سنووره، به كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه.
به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له به‌ڕێوه‌چوونی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان له‌و ده‌ڤه‌ره، پارێزگاری سلێمانی به یاوه‌ری لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستی سه‌ردانی قه‌زای پێنجوێنیان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری ئەو قەزایە كۆبوونەوە.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند له ئێستادا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ئاستێكی مه‌ترسیدار دایه و به پێویستی زانی ره‌چاوی خۆپارێزی زیاتر بكرێت تا به‌سه‌لامه‌تی ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێندرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان پلانی نوێ بۆ خۆپارێزی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
هەڤاڵ ئەبو بەكر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند تەندروستی جیهانی ئاماژەی بە بەریەككەوتنی زۆری دانیشتوانی سلێمانی و قەزای پێنجوێنی كردووە و بە مەترسییەكی گەورە ناویبردووە و پێویستە پابەندی تەواوی ڕێكارەكان بین .
راشیگەیاند وەفدێكمان ناردووە لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران كۆببنەوە تاوەكو ئێرانیش لە خاڵە سنوورییەكان ڕێكارە تەندروستییەكان جێبەجێ بكات .
هەڤاڵ ئەبوبەکر گوتیشی: لەگەڵ وڵاتی ئێرانیش گفتوگۆمان کردووە بۆئەوەی ڕێکارەکان توندوتۆڵ بکەین و لە دەروازەکان لەلایەن هەردوولاوە بازگەی جێگیر و گەڕۆکیش دادەنرێت.
پێنجوێن لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 80 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە قەزاكەدا تۆمارکران و لەو ژمارەیەش 10 تووشبوویان كارمەندی تەندروستی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.