جێگری پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند: سبه‌ی هه‌ینی مزگه‌وته‌كانی دهۆك به رووی نوێژخوێناندا ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 4-6-2020 ماجد سه‌ید ساڵح جێگری پارێزگاری دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بریاردرا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه هه‌ڵبگیرێت و ژیانی هاوڵاتییان ئاسایی بكرێته‌وه.
ماجد سه‌ید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای دهۆك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، كۆبووه‌وه رایگه‌یاند: بۆ سبه‌ینێ هه‌ینی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كرێته‌وه و نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ده‌بێت هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان بن خۆیان دووربگرن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و ده‌مامك ده‌ستكێش به‌كاربێنن.
جێگری پارێزگاری دهۆك ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان ده‌كرێت ده‌بێت هاووڵاتیان له میوانداری و پرسه‌دانان و ئاهه‌نگێرانی خێزانی خۆیان بپارێزن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن دروست نه‌بێت، گوتیشی بۆ ژه‌مه خواردنێك نزیكه‌ی 50 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوو، بۆیه نابێت ئه‌م دیارده‌یه دووباره بێته‌وه.
جێگری پارێزگاری دهۆك داوا له هاووڵاتیان ده‌كات هه‌تا پێیان ده‌كرێت له ماڵه‌كانی خۆیان بمێنه‌وه گه‌شت و سه‌یران كه‌م بكه‌نه‌وه.
لێره‌وه زۆر سوپاسی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌م، به‌راستی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ماندوون بۆیه، ماندووبوونی ئه‌وانمان نابێت له بیر نه‌چێت، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان بپارێزین واتا ئه‌وانیش ده‌پارێزین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.