وەزارەتی تەندروستی رایگهیاند:پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، دوو پیاو تەمەن ٦٧ و ٥١ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٧٥ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٤ و ١١ ساڵان، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بەھار شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەران شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی باداوە شاری هەولێر.
وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.