ڤیان سه‌بری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كاتی به‌شداریكردنی له ده‌نگوباسی كاتژمێر حه‌ڤده و سی خوله‌كی كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: كه فواد حوسێن به‌رپژێری پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی حاكم سالار به‌رپژێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه بۆ پۆستی وه‌زیری دادی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ وه‌زیری نه‌وتی عێراق رێككه‌وتوون.
ڤیان سه‌بری گوتیشی پێشبینی ده‌كه‌ین فواد حوسێن به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ببێته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
سه‌باره‌ت به گه‌یشتنه رێككه‌وتنی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ناوه‌راست و باشووری عێراق و ئه‌وكاته‌ی نه‌وت به شه‌ست و سێ دۆلار بووه نیازپاكی خۆی به‌رانبه‌ر به به‌غدا نیشانداوه، به‌ڵام ئه‌و هاتنه پێشه‌وه له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌بینراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.