وەزارەتی كارەبا رایگه‌یاند:هەر هاوبەشێك تا 15/6/2020 قەرزی كارەباكانیان بدەن لە 15%ی لێخۆش‌بوونیان بۆ دەكرێت .
ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه 3/6/2020 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گشت هاوبه‌شانى كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگان، كشتو‌كاڵى) ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ى كه تا رۆژى (15/6/2020) قه‌رزى كاره‌باكانیان بده‌ن، 15% لێ‌خۆش بوونیان بۆ ده‌كرێت.
گشت هاوبه‌شانى كاره‌با ده‌توانن سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرن و له به‌روارى 6/6/2020 سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رامانگه‌كانى كاره‌با بكه‌ن و قه‌رزه‌كانیان بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.