ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی رایگەیاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە نەخۆشی دیكەشیان هەبووە گیانیان لەدەستداوە.
هه‌ورامی ئاماژەی به‌وه‌شكرد كه تووشبووه‌كان تەمەنیان 68 ساڵ و 56 ساڵن و هەردووكیان لە رەگەزی نێرن، نەخۆشی دیكەشیان هەبووه.
ڕاشیگه‌یاند: یەكێك لە تووشبووەكان كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە، تووشبوەكەی دیكەش پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی سپارد.
به‌مه‌ش ئاماری گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه بۆ 18 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.