لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولیر و بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر و قەزا و ناحیەکان دەمامک و دەستکێش لەناو مزگەوتەکان دابەش کراوە.
ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولیر لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، بە ڕاسپاردەی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەولێر و لقی هەولێری یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی هەڵمەتی دابەشکردنی ماسک لە سەنتەری شاری هەولێر و قەزاو ناحیەکان بەسەر ئەو هاوڵاتییانە بەڕێوە چوو کە ڕوویان لە مزگەوتەکان کرد.
هاوکات ئەمڕۆ لە زۆرێک لە مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان وتارەکانی هەینی لەبارەی ڕینامییەکانی خۆپارێزیی هاووڵاتییان بووە لە پەتای کۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.