Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 17:24

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی ژینگەدا پەیامێکی راگەیاند

نێچیرڤان بارزانی: پابەندی خۆمان بۆ کوردستانێکی سەوزتر و پاکتر دووپاتدەکەینەوە
کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە رایگەیاند "لە رۆژی جیهانی ژینگەدا پابەندی خۆمان بۆ کوردستانێکی سەوزتر و پاکتر دووپاتدەکەینەوە".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکیدا نووسیویەتی: ''لە رۆژی جیهانی ژینگە، پابەندی خۆمان بۆ کوردستانێکی سەوزتر و پاکتر، هەروەها بۆ هەسارەیەکی لە بارتر دووپاتدەکەینەوە."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، پاراستنی سروشت، بەشێکی سەرەکییە لە گژداچوونەوەی ئەو هۆکارانەی زیان بە ژینگە دەگەیێنن، لە نێویاندا پیسبوونی هەوا.

5ی حوزەیران لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک رۆژی جیهانی ژینگە ناسێندراوە و ساڵانە لەم رۆژەدا چەندین چالاکی ژینگەیی لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵابوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکییە ژینگییەکان لەم رۆژەدا کەمترن بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.