ته‌كنیك و كوالیتی كامێرا‌و دیاریكردنی گۆشه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به ده‌رهێنه‌ره‌وه نه‌بووه من دڵنیام كه ده‌رهێنه‌ر شاره‌زایی له ده‌رهێنان ئه‌وه‌نده نیه تاگۆشه‌ی بینین دیاری بكات به‌ڵكو وێنه‌گره‌كان گۆشه‌كانیان دیاری كردووه سه‌باره‌ت به‌ته‌كنیكی به‌رزیش په‌یوه‌ندی به‌جۆری كامێرا و وینه‌گر و مۆنتێره‌وه هه‌یه نه‌ك ده‌رهێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌نده‌ها هه‌ڵه‌ی وێنه‌گرتن و ڕۆنگ دارێكشن و جه‌مپی ڕه‌نگ و ده‌نگ و ڕاكوار هه‌بووه كه ئه‌مانه‌ش دیسانه‌وه وریایی وێنه‌گر و مۆنتێر و ده‌رهێنه‌ری گه‌ره‌كه .
به‌بۆچونی من ته‌كنیكی كلیپ گۆرانی و ڕیكلامه‌كان زۆر له ته‌كنیكی ئه‌و درامایه به‌هێزتره.
درامای دواشه‌و له‌هیچ ڕوویه‌كه‌وه دراماكانی پێش خۆی تێنه‌په‌ڕاندوه بگره دراماكۆنه‌كان زۆر باشترن له‌م كاره .
كاك كاروخ له‌كوێی دنیابووه له خه‌سته‌خانه‌یه‌كی پێنج ئه‌ستێره‌یدا دكتۆر به لایتی موبایل سه‌یری چاوی نه‌خۆش بكات ئه‌رێ ئه‌وه چیه ئه‌و ئیبداعه ؟
به‌بۆچونی من ئه‌م كاره درامایه‌كی ڕادێویی بووه و به‌زۆر كراوه به‌كاری ته‌له‌فیزێونی به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه كۆتاییه‌كه‌ی بوو كه به نوسین ته‌واو كرابوو پاشان
له‌تایتڵ ڕاكوار بوونی نیه ئه‌كرێ ئیش بێ ڕاكوار بكرێت ؟ دیاره ئه‌كرێت به‌ڵام له درامای ڕادیۆیدا .
یان له‌تایتڵ نه‌نوسراوه سیناریۆ كه نوسینی دراما واته سیناریۆ ..سناریۆش واته وێنه درامایه‌ك ته‌نها نوسین بێت و سناریوی نه‌بێت .. واته بۆ ڕادیۆ نوسراوه .. به‌داخه‌وه بۆ كۆی كاستی ئه‌م كاره چونكه ناتوانم بڵێم دراما .. به‌داخه‌وه بۆ ده‌رهێنه‌ر و مۆنتێر و ئه‌كته‌ر و ته‌نانه‌ت میوزیسیانه‌كانیش .. به‌داخه‌وه‌م بۆ بینه‌رانیش كه ئه‌و هه‌موو كاته‌یان به‌دیار چیه‌وه به‌سه‌ربرد ؟
له كۆتاییدا به‌داخه‌وه بۆ خۆم كه سه‌یرم كرد.
ن:رزگار مه‌حمود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.