Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 17:20

1006 که‌سى تر له‌ عێراق تووشى کۆرۆنا بوون

14 تووشبوش گیانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی نۆ هەزار و 600 پشکنین لە سەرانسەری عێراق ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش هەزار و 6 کەسیان تووشی کۆرۆنا بوون، کە 413 تووشبویان لە بە‌غدای پایتەخت تۆمارکراوە.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا 235 تووشبوی پەتاکە چاکبوونەتەوە و 14 تووشبوش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 6 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە زۆترینان لەم پارێزگایەندا تۆمارکراوە، بەغدا 413 کەس، بەسرە 96 کەس، سلێمانی 87 کەس، واست 48 کەس، بابل 48 کەس و پارێزگای زیقاریش 50 تووشبو تۆمارکراوە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.