ئهمرۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لەسەرەتای كردنەوەی بازاڕەكاندا بەرزبویەوە و تاوەكو ئێستاش بەرزبونەوەكە بهردهوامه كه ماوەی چەند مانگێكە نەگەیشتۆتە ئەم نرخە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەیانی ئهرۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 42 دۆلارو 15 سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە 39 دۆلارو 25 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبونەوە و دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دیت، لە ڕۆژی ٢٠ی نیسانی ئەمساڵ نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.