ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە بڵاو كردەوەو تیایدا لەگەڵ پێشاندانی چەند دیمەنێكی سرووشتی كوردستاندا، داوای پاراستنی ژینگە دەكات.
مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پهیامهكهى بڵاو كردووەتەوە و به زمانى ئینگلیزى نووسیوە " کوردستان نیشتمانی چەندین ژینگە و بوونەوەری ھەرەجوانە لەسەر ئاستی جیھان. ئەم حکوومەتە ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ پاراستنی ئەم ژینگەیە، بەڵام ھەر کام لە ئێمە وەک کوردستانییان، بەرپرسیارین بەرامبەر بەو ئەرکە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.