Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 17:18

لەهەولێر سێ کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک و کێبڵی کارەبا دەستگیرکران

بە پیێ ماددە (444) لە یاسای سزادان، بەندكران
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەریان، شەوی رابردوو سێ کەسیان بە تۆمەتی  "دزینی ئۆتۆمبێلێک و دوو تەن كێبڵی كارەبا دەستگیرکردووە و بە گوێرەی مادەی 444 لە یاسای سزادان راگیراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی پۆلیسی هەولێر دوای كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەی وورد، درەنگانی شەوی رابردوو توانییان ناسنامەی سێ تۆمەتبار بە ناوەكانی (ا.ق.ف) و (م.ع.ت) و (س.س.هـ) ئاشكرا بكەن، "كە ئۆتۆمبێلێك و (دوو تەن) كێبڵی كارەبایان لە دوو كۆمپانیا دزیوە".

ئەوەش هاتووە، تۆمەتباران دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە پیێ ماددە (444) لە یاسای سزادان، بەندكران و دراونەتە دادگا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.