Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 17:22

شاندێکى وەزارەتى تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدا دەکات

تاوتوێى دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکان ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکرين
کوردستان TV
100%


گوتەبێى وەزارەتى تەندروستیى حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بە ئامانجى تاوتوێکردنى دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکان سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەم نزیکانە شاندێکى وەزارەتى تەندروستیی هەرێمی كوردستان سەردانى بەغدا دەکات.


د. محەمەد قادر خۆشناو گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە باسنیوزى راگەیاند "هەفتەى داهاتوو شاندێکى وەزارەتى تەندروستیى هەرێم بە سەرۆکایەتى وەزیرى تەندروستى و راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەردانى وەزارەتى تەندروستیى عێراق دەکەن، بە ئامانجى تاوتوێکردنى دواین پێشهات و ئەو گۆڕانکارییانەى کە بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڕۆناوە هاتوونەتە ئاراوە".


هەروەها رایگەیاند "رێکارەکانى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا و چۆنیەتى خۆپاراستن و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەى پەتاکە، تەوەرێکى دیکەى گفتوگۆکانى نێوان هەردوو وەزارەتى تەندروستیى هەرێم و بەغدا دەبێت، بۆ ئەوەى بە باشترین شێوە بتوانین رێگە لە تەشەنەکردنى پەتاکە بگرین، کە ئێستا بە شێوەیەکى ترسناک بڵاو بووەتەوە".


ئاماژەى بەوەش کرد "داواى پشکى هەرێمى کوردستان لەو یارمەتى و پێداویستییە پزیشکیانە دەکەین، کە بۆ عێراق هاتوون لەگەڵ پشکى هەرێم لەو بودجەیەى کە حکوومەتى ناوەند بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا تەرخانى کردووە".


لەبارەى هەماهەنگى نێوان هەرێم و بەغداش بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاکە، گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستى گوتى "رێکارەکانى خۆپارێزى و قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێم جیایە لەگەڵ عێراق بەهۆى ئەو تایبەتمەندییەى هەرێم هەیەتى، بۆ نمونە رێوشوێنەکان لێرە توندترن و ئێمە زیاتر گرنگى بە کۆنترۆلکردنى دەروازە سنورییەکان دەدەین بە بەراورد لەگەڵ عێراق".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.