له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 29 كه‌سی دیكه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:-
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 29 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، 5 پیاو و 9 ئافرەت و 3 کچێکی گەنج، 12 منداڵ، 2 نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
ھەموویان دانیشتووی ناو شاری هەولێرن.
وەزارەتی تەندروستی
5 حوزەیران 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.