Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 17:20

له‌ سلێمانی 43 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون

ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 43 كه‌سی دیكه‌ی له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چل و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆVۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، 28 پیاو و 13 ئافرەت و کچێك و کوڕێکی گەنج، 4 تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە.

2 تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان.

2 تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە.

1 تووشبوو دانیشتووی وارماوە.

1 تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا.

1 تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادق.

36 دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

 

وەزارەتی تەندروستی

5 حوزەیران 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.