وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگی پێویست كراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو كه‌شتی به بارهه‌ڵگری "به‌هبه‌هان" له‌كاتی ژێر ئاوكه‌وتنی له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر رزگاریان بووه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و رووداوه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌نزیكترین كاتدا.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی "فارس"ی ئێرانی، فه‌رمانگه‌ی گشتی میدیا و كاروباری وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئێران له به‌سڕه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی په‌یوه‌ندیدار كردووه له‌باره‌ی تیمی كه‌شتییه ئێرانییه‌كه و هۆكاری ژێرئاوكه‌وتنی، له‌مباره‌یه‌وه داوای راپۆرتی فه‌رمی له به‌غدا كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاراستن و ئاسایشی كه‌ناراو و كه‌شتی ده‌ریایی ئێران، نادر به‌سنده رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو كه‌شتی بارهه‌ڵگری ئێرانی "به‌هبه‌هان" بوون كه ئێواری رۆژی پێنجشه‌ممه له ئاوه هه‌رێمییه‌كانی عێراق ژێر ئاو كه‌وت، حه‌وت كه‌س بوون، له‌وانه تا ئێستا كه‌سێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه و چواریان رزگاركراون.
به‌سنده له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنا رایگه‌یاندووه، دوو له تیمی كه‌شتییه‌كه له رووداوه‌كه‌دا ون بوونه كه یه‌كێكیان ئێرانییه و ئه‌وه‌ی دیكه هیندییه.
له‌لای خۆیه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ده‌ریاوانی له خورمه‌شه‌هر سه‌ر له پارێزگای خوزستان باشووری رۆژئاوای ئێران، نوروڵڵا ئه‌سعه‌دی رایگه‌یاند، تیمی كه‌شتی (ناجی ١٧)ی ئێران بۆ فریاگوزاری و رزگاركردن ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراوه به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی، و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تیمه‌كه هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانیان له شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
ئه‌سعه‌دی راشیگه‌یاند، وێرای ناردنی كه‌شتی ناجی ١٧، كه‌شتییه‌كی دیكه له كه‌نداوی فارس و ژماره‌یه‌ك شاره‌زای ده‌ریاوانی ئێرانی ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون.
كه‌شتی بارهه‌ڵگری ئێرانی به‌ناوی "به‌هبه‌هان" رۆژی دووی حوزه‌یران له به‌نده‌ری خورمشه‌هره‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له عێراق به‌ڕێكه‌وتبوو، كه نزیكه‌ی ٨٥٠ تۆن كه‌ولوپه‌لی بیناسازی و سیرامیكی باركردبوو، ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه له كه‌ناڵی ئاویی خۆر عه‌بدوڵڵا له‌نێوان عێراق و كوێت له ئاوه هه‌رێمییه‌كانی عێراق ژێرئاو كه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.