رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه شەوی چوارشەممە 3ی حوزهیرانی 2020، کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی دانیال حوسێن پوور، لە گەڕەکی قەوەخی سەقز خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بنەماڵەی دانیال رایانگەیاندووە کە هۆکاری خۆکوشتنی کوڕەکەیان نازانن ، بەڵام ئەوەی روونە، دۆخی ئابووری ئەو بنەماڵەیە نالهبارە بە جۆرێک کە باوکی دانیال لە بەرانبەر وەرگرتنی بڕە پارەیەکی کەم، تاوانی کەسێکی دیکەی بە ئەستۆ گرتووە و ماوەی دوو ساڵە لە بەندیخانەی سەقز راگیراوە.
هەمان رۆژ، کچێکی تەمەن 14 ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ئاڵا عەنبەری، بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها، رۆژی شەممەی رابردوو تر 23ی ئایاری 2020، کچێکی تەمەن 17 ساڵی خەڵکی گوندی قەبەغڵوو، سەر بە شاری سەقز بە ناوی موفیدە حەسەن نژاد، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2020 تا ئێستا لانیکەم 16 منداڵی خوار تهمهن 18 ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ههشت کەسیان کچ و ههشت کەسیان کوڕ بوون.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.