وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی كردهوه كه کەمکردنەوەى موچەی فەرمانبەران چەواشەکاریەو دورە لە راستیەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکی دا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه رایدهگهێنێت، سەرباری خراپی دۆخی دەرونی و تەندروستی و دارایی و ئابوری، هەندێك کەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و موچەخۆران بەتایبەتی دەکەن، کە گوایە لە کۆبونەوەی 3-6-2020 بابەتێکی کۆبونەوەکە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوە، ئەمە چەواشەکاریەو دورە لە راستیەوە.
راشیدهگهیهنن ، بۆ هەموو لایەکی ڕوندەکەنەوە لە کارنامەی کۆبونەوەکە بابەتی کەمکردنەوەی موچەی تێدا نەبوە.
هاوپێچ کارنامەی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران لە ٣/٦/٢٠٢٠
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.