نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی ،مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دوای زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی عێراقییه‌كان كرد.
سیستانی له‌نامه‌كه‌یدا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كانی كردووه ده‌ڵێت: له‌كاتێكدا كه ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌به‌غدای پایته‌خت، جارێكی دیكه داواتان لێده‌كه‌م زیاتر خۆتان بپارێزن و بایه‌خ به رێنماییه خۆپارێزییه‌كان بده‌ن و خۆتان له‌شوێنی قه‌ره‌بالغ بپارێزن ، هاوكات له‌یه‌كتر نزیك مه‌بنه‌وه‌و ده‌ست كێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن و رۆژانه ده‌سته‌كانتان بشۆن و به‌مادده‌كانی پاككردنه‌وه ته‌عقیمی بكه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.