پەرلەمانتارێکی پارتی رایدەگەیەنێت، فراکسیۆنەکەی و فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ھاوبەشی سەردانی فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان، دەکەن.
محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە باسنیوزی راگەیاند، کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 6-6-2020 پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە حەوت کاندیدی وەزارەتە بەتالەکانی حکوومەت، کۆ دەبێتەوە.
فارس محەمەد ئەمین هەروەها رایگەیاند، دوو لەو حەوت کاندیدەی وەزارەتە بەتاڵەکان پشکی کوردن و بەر لە کۆبوونەوەکەش، هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی بە هاوبەشی سەردانی فراکسیۆنەکانی دیکە دەکەن.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی پێشتر لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان لەسەر متمانەدان بە دوو وەزیرە کوردەکە، کە وەزیری دەرەوە و دادن، رێک کەوتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.