نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه مسته‌فا كازمی داوای كردووه تیمێكی وه‌زاری به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌ریق روكن عوسمان غانمی ،وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌ندامییه‌تی چه‌ند وه‌زیرێك،پێكبهێندرێت ،بۆ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه له‌كاری پارێزگاره‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكاندا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها كازمی تیمه‌كه‌ی راسپاردووه كه هۆكاره‌كانی كه‌مته‌رخه‌می له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له پارێزگاكان و گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ن و چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته‌كان بكه‌ن.
هاوكات تیمه‌كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له په‌رله‌مانی عێراق كارده‌كه‌ن و راپۆرتی كۆتایی ده‌ده‌نه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.