له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كه کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه تەرمی ئافرەتێک بەناوی ( بـ . م . و ) لەدایک بووی ساڵی 2003 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتوی گوندی (دوبێ) سەر بە ناحیەی هەڵشۆ ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف خۆی کوشتووە.
راشیه‌گه‌یه‌نن ، دوای توێکاری لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری 1 فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.