له ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی سییه‌می خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا كه له شازده‌ی مانگی ڕابردووه‌وه به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران ده‌ستی پێكردۆته‌وه، یانه‌ی فرایبۆرگ له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی بروسیا مونشنگلادباخی كرد، له ئه‌نجامدا یانه‌ی فرایبۆرگ به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
له گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كترو هه‌ردوولاش چه‌ند ده‌رفه‌تێكیان له‌ده‌ستدا، ئه‌م گێمه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ به‌كۆتاهات
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی فرایبۆرگ فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان توندتر كرد‌و له هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام بوون، تا له خوله‌كی په‌نجاوهه‌شتدا، هێرشبه‌ری ئه‌ڵمانی نیلس پێتێرسێن سوودی له لێدانێكی ڕاسته‌وخۆ وه‌رگرت و تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی تیپی میوانداری به لێدانی سه‌ر تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی فرایبۆرگ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلویه‌ك خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بروسیا مونشنگلادباخیش له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند له په‌نجاوشه‌ش خاڵ وه‌ستا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.