ئایا له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له خێراییه‌كی به‌رزدا ئه‌گه‌ر ساردكه‌ره‌وه(ته‌برید) دابگرسێنین كێشه بۆ بزوێنه‌ر(مه‌كینه)ی سهیرهكهمان دروست دوكات؟ سه‌ره‌تا پێویسته بزانین له خێرای به‌رزدا هێزی بزوێنه‌ر به‌رزه بۆنمونه ئه‌گه‌ر به‌خێرای ١٢٠كم/سه‌عات بڕۆیت، ئه‌وا هێزی بزوێنه‌ر ٣٠٠٠خول/خوله‌كه.
له‌م هێزه زۆره‌دا ئه‌گه‌ر دوگمه‌ی ته‌بریده‌كه دابگیرسێنین، ئه‌وا یه‌كسه‌ر كۆمپرێسه‌ره‌كه به‌هه‌مان خێرای بزوێنه‌ره‌كه ده‌ست ده‌كات به‌خولانه‌وه.
هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌م خێراییه به‌رزه بۆ كۆمپرێسه‌ره‌كه خراپه یان كێشه بۆ گازی ساردكه‌ره‌وه دروست ده‌كات، به‌ڵام له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین كه‌ئه‌م كرداره هیچ كێشه‌یه‌كی نیه و ئاساییه، چونكه:
یه‌كه‌م: وه‌ك ده‌زانین كاتێك له‌سه‌ر ڕێگای خێرا ده‌ڕۆین كۆمپرێسه‌ر خۆی ئۆتۆماتیك ده‌كات،واته چه‌ندین جار ده‌كوژێته‌وه و داده‌گیرسێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری بكه‌یت .
دووه‌م: له ئۆتۆمبێله‌كاندا هێزی جیاواز بۆ بزوێنه‌ر دانراوه كه‌له‌وانه‌یه ٦٠٠٠خول/خولهك بۆ ٨٠٠٠خول/خولهك یان زیاتر دانراوه، كه‌واته كۆمپانیای دروستكه‌ر له‌كاتی دانانی كۆمپرێسه‌ری ساردكه‌ره‌وه حسابی ئه‌و سوڕانه‌وه به‌رزانه‌ی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه خولانه‌وه‌ی ٣٠٠٠خول/خولهك بۆ كۆمپرێسه‌ر زۆر ئاسای ده‌بێت.
سێیه‌م: كاتێك حاڵه‌تێكی له‌ناكاو دێته پێش سكلێته‌ر قه‌پات ده‌كه‌یت(ئۆڤه‌ر)، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئۆتۆمبێله‌كه گێڕێك ده‌گێڕێته‌وه بۆنمونه له گێڕی پێنجه‌وه دێته‌وه بۆ چوار ، له‌هه‌مان كاتدا كۆمپرێسه‌ری ساردكه‌ره‌وه‌كه ده‌كوژێته‌وه،به‌ڵام كه حاڵه‌ته‌كه ئاسای بۆیه‌وه كۆمپرێسه‌ره‌كه ده‌كه‌وێته‌وه كار به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری دوگمه‌ی ساردكه‌ره‌وه بكه‌یت.
ئا/ ئه‌ندازیار دانا كه‌ریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.