یه‌كگرتووی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا پڕۆتۆكۆڵی فه‌رمی تایبه‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی خوله‌كه‌ی بۆ خۆپارستن و ڕێگریكردن له بلاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه
به‌پێی به‌نده‌كانی پڕۆتۆكۆڵه‌كه له هه‌ر یاریه‌كی لالیگا ڕێگه به چوار كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی و هه‌شت وێنه‌گرو پێنج ڕادیۆ و شه‌ش ڕۆژنامه‌نووس ده‌درێت بێنه ناو یاریگاو ڕوماڵی یاریه‌كه بكه‌ن، هاوكات یانه‌كان ده‌توانن ستافی كارگێڕی و ڕاگه‌یاندنی خۆیان به شێوه‌یه‌كی سنووردار له‌گه‌ڵ بێت، هه‌ر له پڕۆتۆكۆڵه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌بێت له یاریگاكان ته‌واوی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی به گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌رزشی ئیسپانیا په‌یڕه‌وبكرێت
جێگای باسه ململانێكانی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا له یازده‌ی ئه‌م مانگه به یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی سیڤیلیه‌و ڕیال بێتیس ده‌ستپێده‌كاته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.