یه‌كگرتووی خولی ئینگلته‌را به‌فه‌رمی خشته‌ی یاریه‌كانی سێ گه‌ڕی له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی خوله‌كه بڵاوكرده‌وه
به بڕیاری یه‌كگرتووی پریمه‌رلیگ و به ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی بریتانیا، ململانێكانی خولی نایابی ئینگلته‌را له حه‌ڤده‌ی ئه‌م مانگه به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران و به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری خۆپارێزی ده‌ستپێده‌كاته‌وه
ئه‌ویش دوای وه‌ستانی یاریه‌كان له ده‌ی ئاداری ڕابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌پێی خشته‌ی یه‌كگرتووی پریمه‌رلیگ، گرنگترین ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كان یاری نێوان مانچسته‌رسیتی و ئارسناڵ له حه‌ڤده‌ی ئه‌م مانگه‌و تۆتنهام و مانچسته‌ریونایتد له نۆزده‌ی ئه‌م مانگه‌و ئێڤه‌رتۆن و لیڤه‌رپول له بیستویه‌كی حوزه‌یران و چێڵسی و مانچسته‌رسیتی له بیست‌وپێنجی هه‌مان مانگ و مانچسته‌رسیتی و لیڤه‌رپول له دووی ته‌مموزی داهاتوو ده‌بێت
جێگای باسه لیڤه‌رپول به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شتاودوو خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و له دوایین نۆ گه‌ڕی خوله‌كه‌دا پێویستی به ته‌نها دوو بردنه‌وه‌یه تا نازناوه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار له دوای سیی ساڵ مسۆگه‌ربكات
له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را ڕایگه‌یاند كه یاریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را له بیستوحه‌وت و بیستوهه‌شتی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتاییش له یازده‌و دوازده‌ی ته‌مموزی داهاتوو سازده‌كرێت، سه‌ره‌تای ئابیش بۆ ئه‌نجامدانی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ستنیشانكراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.