یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتالیا ره‌زامه‌ندی نیشاندان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پێنج گۆرانكاری له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خولی كالچۆ
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتالیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌ر‌میدا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ركابه‌ریه‌كانی كالچۆ بۆ وه‌رزی دووهه‌زارو نۆزده بۆ دووهه‌زارو بیست تیپه‌كان ده‌توانن پێنج گۆرانكاری له‌كاتی یاریه‌كان ئه‌نجام بده‌ن
هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتالیا داهاتووه له‌گه‌ڵ كاتی پشووی نێوان گێمه‌كان، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو تیپ له‌یه‌ك كات گۆرانكاریان ئه‌نجامدا ئه‌وا به‌یه‌كێك له‌كاتی گۆرانكاریه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، پێویسته بوترێت ركابه‌ریه‌كانی خولی كالچۆ له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری رابردوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستاوه
له‌ئێستادا بریاره رۆژی دوانزه‌ی حوزه‌یره‌ان به‌یاریه‌كانی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی جامی ئیتالیا به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه، هه‌رچی خولی ئیتالیایه رۆژی بیستی حوزه‌یران ده‌ست پی ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.