كۆمپانیاى فه‌یسبووك به‌فه‌رمی رایگه‌یاند ، له‌ماوه‌ى 1مانگى رابردوو چه‌ندین په‌یج و ئه‌كاونت و ئه‌نستگرامى ساخته وه‌ك سزا داخراون
فه‌یسبووك له راپۆرتى ئاكاره‌كانى كۆمه‌لایه‌تى رایده‌گه‌ێنێت ، له‌مانگى5ى2020 هه‌موو ئه‌و په‌یج و هه‌ژماره‌كه‌سیانه‌مان داخستووه كه بونه‌ته هۆى تێكدانى شیرازه‌ى كۆمه‌لایه‌تى و ناوزراندن و بڵاوكرنه‌وه‌ى بابه‌تى نا اخلاقى به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا
له راپۆرته‌كه ئاماژه به دوو شوێندراوه كه وه‌ك سزایه‌ك به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ كراوه ئه‌ویش ولاتى تونس و هه‌رێمى كوردستانى عێراقه
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له هه‌رێمى كوردستان 324 په‌یج و 5 گروپ و 71 هه‌ژمارى كه‌سى فه‌یسبووك و31 ئه‌نستگرامى ساخته سكاڵای ئه‌لیكترۆنیان له‌سه‌ر بووه‌و وه‌ك سزایه‌ك سراونه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و په‌یجانه‌ى كه سریومانه‌ته‌وه 270 هه‌زاردۆلار واته 27 ده‌فته‌ر دۆلار كردۆته سپۆنسه‌رى بابه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به خێرایى و بگاته زۆرترین به‌كارهێنه‌ره‌كانى فه‌یسبووك
هه‌ر به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه خاوه‌نداریه‌تى په‌یجه‌كان به‌ناوى ئاژانسى زانیاریه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌و هۆیه‌وه‌ش به‌كارهێنه‌ران و چاڵاكوانانى تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ك ناره‌زایه‌تیه‌ك راو بۆچونیان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره په‌یج و خاوه‌نداریه‌تیه نوسیوه‌و ده‌ڵێن جگه له به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌یه‌كى زۆر به كارێكى قێزه‌وه‌نیشى داده‌نێن
شایه‌نى باسه له چه‌ندین په‌یج و ئه‌كاونتى كه‌سى ئه‌و بابه‌ته كه‌وتۆته گفتوگۆ و هه‌ڵمه‌تێكى تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دژى ئه‌و جۆره ئیرهابه فیكریه ده‌ستى پێكردووه كه‌وتونه‌ته ئیدانه‌و ریسواكردنى.
ئه‌مه‌ش لینكى راپۆرت و وێنه‌ی هه‌ژماره‌كان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا
https://public-assets.graphika.com/reports/graphika_report_kurdistan_takedown.pdf?fbclid=IwAR1PH-QLjaGY5kTsLRbZTr92NteP5I1ugKkiqmIsYN_kDSSHrWBNBTfmZGU
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.