Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 19:58

هیدفۆنێکی وەرزشی گرنگ و به‌سوود

لە كەیسەكەی خۆیدا شەحن دەبێتەوە
کوردستان TV
100%

هیدفۆن ئەو ئامێرە بچووكەیە كە دەنگی مۆبایل یا ئامێرێكی دیكە راستەوخۆ بۆ گوێ دەگوازێتەوە و بەو هۆیەوە كێشەی دەنگی بۆ دەوروبەر دروست نابێت، یان لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلدا دەكرێت بەبێ گرفت وەڵامی پەیوەندییەكانی پێ بدەیەوە..
هیدفۆنی وەرزشی بەم هیدفۆنانە دەگوترێت كە لەكاتی وەرزشكردندا سوودیان لێوەردەگیردرێت و دەكرێت بەهۆی هیدفۆنەكەوە گوێ لە رێنماییەكانی راهێنەر بگری..
هیدفۆنی FLASH تایبەتە بەوانەی وەرزش دەكەن، وایەرلەیسە، بە تەڕبوون و كەوتنە ناو ئاو تێكناچێت، بۆیە ئەگەر بارانیش لەكاتی وەرزشكردندا ببارێ كێشە دروست نابێت، لە كەیسەكەی خۆیدا شەحن دەبێتەوە و هەتا 20 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت، تایبەتمەندی گرنگی هیدفۆنەكە لەوەدایە ئەوكاتەی كە وەرزش دەكەی دەتوانی گوێ لە رێنوێنی راهێنەر بگری و هەر لەوكاتەشدا گوێ بدەی لە ئاوازێكی خۆشیش بگری. بۆ ئەوەی بەكارهێنەر تووشی كارەساتی مەترسی هێنەری وەك پێكدادان نەبێت، دەنگی ئۆتۆمبیل و ئەو دەنگانەی لە بەكارهێنەر نزیك دەبنەوە بەرز دەكاتەوە تا بەكارهێنەر هۆشیار بێتەوە.

گوڵان میدیا

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.