یه‌كگرتووی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی فه‌ڕه‌نسا بڕیاریدا دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته هه‌شتی ئه‌م مانگه ده‌رگای مێركاتۆی هاوینه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بكاته‌وه، ئه‌ویش ته‌نها له نێوان یاریزانانی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا ده‌بێت بۆ وه‌رزی دووهه‌زاروبیست دووهه‌زاروبیستویه‌ك
واده‌ی مێركاتۆی هاوینه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له ئاستی یانه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپاش دواتر له لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپاوه دیاری ده‌كرێت، جێگای باسه ڕكابه‌ریه‌كانی خولی فه‌ڕه‌نسا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو به ڕاسپارده‌ی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له سیی نیسانی ڕابردوو به‌فه‌رمی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیش به‌ر له وه‌ستانی ململانێكانی هه‌ردوو خولی پله یه‌ك و پله دوو بۆ دیاریكردنی یانه سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ پێشبڕكێكانی ئه‌وروپاو یانه دابه‌زیوه‌كان بۆ پله‌ی نزمتر پشتی پێ به‌سترا
له‌م وه‌رزه‌ی پێشبڕكێكانی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا ته‌نها دوو یاری ماوه كه ئه‌وانیش یاری كۆتایی جامی پیشه‌گه‌رانی فه‌ڕه‌نسا له نێوان پاریس سانجێرمان و لیۆن و، یاری كۆتایی جامی فه‌ڕه‌نسا له نێوان پاریس سانجێرمان و سانت ئیتیانه، به شێوه‌ی سه‌ره‌تایی بڕیاردراوه هه‌ردوو یاریه‌كه له ده‌ستپێكی مانگی ئابی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.