سماق به‌یه‌كێك له‌گرنگترین ئه‌و به‌هاراتانه داده‌ندرێت كه تامێكی به‌چێژی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خواردنه‌كاندا ده‌خورێت و لێره‌شدا گرنگترین سووده‌كانی سماق ده‌خه‌ینه روو..
یه‌كه‌م: پارێزگاری له ترشی ناوه‌كی خانه‌كان ده‌كات به تایبه‌تی خانه‌كانی جگه‌رو قۆڵۆن.
دووه‌م: پارێزگاری له‌خانه‌كان ده‌كات و به‌رهه‌م هێنانی كۆلاجین له جه‌سته به‌هێز ده‌كات.
سێیه‌م: سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین سی و به‌یه‌كێك به‌هێزترین له‌دژه تێكچوونی خانه‌كان داده‌ندرێت.
چواره‌م: یارمه‌تیده‌رێكی باشه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌وكردنی جومگه‌كان و هه‌وكردنی پێست.
پێنجه‌م: به‌پێ توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه سماق دژه به‌كتریاو میكرۆبه،به‌تایبه‌تی به‌كتریای سالۆمۆنیا.
شه‌شه‌م: ته‌ندروستی دڵ و ده‌ماره‌كان به‌هێز ده‌كات و به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێز بۆ ترشه چه‌ورییه‌كان له جۆری ئۆمیگا 3 داده‌ندرێت و تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك و دڵ كه‌مده‌كاته‌وه،هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی سوود به‌خش HDL و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش له جۆری LDL، هاوكات پارێزگاری له تێكڕای ترپه‌كانی دڵ ده‌كات، هه‌روه‌ها دژه خه‌ست بوونه‌وه‌ی خوێنه‌و یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ پارێزگاریكردن له‌دیواری ده‌ماره‌كانی خوێن.
حه‌وته‌م: هه‌روه‌ها سماق یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به كێشه‌كانی هه‌ناسه‌دان وه‌ك سووتانه‌وه‌ی سینگ و كۆخه‌و سه‌رما بردوویی و هه‌ڵامه‌ت و هه‌وكردنی قورگ و بۆرِی هه‌ناسه‌دان، هاوكات دژه كه‌ڕووه كه تووشی سییه‌كان ده‌بێت.
شایانی باسه رووه‌كی سماق له چه‌ند وڵاتێك ده‌ڕوێت و له هه‌رێمی كورستانیش بوونی هه‌یه و باشترین جۆری سماق- یش به‌رهه‌م ده‌هێندرێت .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر /Web Teb
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.