لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وهزارهتى تهندروستى ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێ لهماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لەسەر یٔاستی هەرێمی كوردستان (٧٤) تووشبووی نوێ به ڤایرۆسى كۆڕۆنا تۆمارکران
دهقی راگەیاندراوی ژمارە (١٠٢) وهزارهتى تهندروستى ههرێمی كوردستان:
سەبارەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو یٔەمڕۆ (١٢٧٦٠) هاووڵاتی "یٔەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە وە یٔەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لە یٔێستادا تەنها (٩٤٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٠٥) لە هەولێر، (٦٣) لە سلێمانی، (٦٧٦) لە دهۆك. (١١٨١٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتەوه ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و یٔەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی یٔەوەی کە هەڵگری یٔەو نەخۆشییە نین، لەگەڵ کەرڕەنتینکردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتی (٣٢٩) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (١١٥٢) پشکنین یٔەنجام دراوە لەسەر یٔاستی هەرێمی کوردستان؛ (٢٦٨) هەولێر، (٤٨٢) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٢) گەرمیان. (کۆی گشتی یٔەو پشکنینانەی کە یٔەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٨٥٨١٦) پشکنین بووە.
3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری رابردوو: (١) گیان لەدەستدان، (٤) چاکبووەوە، (٧٤) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (٢٩) پۆزەتیڤ و (١) گیان لەدەستدان: (٥) پیاو و (٩) یٔافرەت و (٣) کچێکی گەنج، (١٢) منداڵ، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشییەکەیان ھەیە و یٔەوانی تر ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری هەولێرن.
• پارێزگای سلێمانی (٤٥) پۆزەتیڤ و (٤) چاكبووەوە :
شاری سلێمانی (٤٣) پۆزەتیڤ: (٢٨) پیاو و (١٣) یٔافرەت و کچێك و کوڕێکی گەنج، چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە ھەموویان نیشانەی نەخۆشییان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، دوو تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی وارماوە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادق، سی و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
یٔیدارەی گەرمیان (٢) پۆزەتیڤ و (٤) چاكبووەوە: پیاوێکی تەمەن (٤٧) ساڵ و منداڵێکی تەمەن (٩) ساڵ، ھەردووکیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان لە قەزای کەلار.
4. یٔاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٠٨٩) تووشبوو، لەنێویاندا (١٩) مردن هەیە و (٤٤٨) نەخۆش چاکبوونەتەوە و یٔێستا (٦٢٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکیی کە لە یٔەرکدان، جارێکی دى داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەند بن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش و، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
٦ی حوزەیرانى ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.