به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه له هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كراوه، كه ئۆتۆمبێلێكى سووتاندبوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6 ى 6 ى 2020 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە كەمتر لە 24 كاتژمێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ف، س ،م) دەستگیر كرد، كە لە ڕۆژى 4 ى 6 ى 2020 لە گەڕەكی (سێتاقان) ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا یارس)ى سووتاندبوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، تۆمەتباره‌كه دانی بە تاوانەكەیدا ناوه، بۆیە بەپێی ماددە 342 لە یاسای سزادان بەند كراوە.
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.