پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 6 ى 6 ى 2020 ، لە کۆبوونەوەی ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق متمانەدرا بە بەربژێری 7 پۆستی وەزاری کابینەکەی مستهفا کازمی
لە کۆبوونەوەكهی ئهمرۆی ئهنجومهنى نوێنهراندا کە 247 ئەندام ئامادەی بوون، متمانە بە هەر 7 بەربژێرەکە درا کە جگە لە د. فوئاد حوسێن، بۆ وەزیری دەرەوە، سالار عەبدولستار وەک وەزیری داد هەڵبژێردرا.
ناوی ئەو بەربژێرانەی دیکە کە متمانەیان وەرگرت:
ئیحسان شەمەری بووە وەزیری نەوت
محەممەد کەریم جاسم بووە وەزیری کشتوکاڵ
عەلا ئەحمەد حەسەن بووە وەزیری بازرگانی
حەسەن نازم بووە وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار
ئیڤان فائیق یەعکوب بووە وەزیری کۆچ و کۆچبەران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.