راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه گوایه وهزیری پهروهرده رهزامهندی نهداوه قوتابخانهیهك بە ناوی خوالێخۆشبوو( رەوەند جەبار فەرمان ) ەوە بکرێت، دهڵێت تا ئەمرۆش هیچ نووسراوێکی فهرمی و نافەرمی نەگەیشتووە بە وەزیری پەروەردە.
ئەمڕۆ شەممە ، ٦ ی٦ ی ۲۰۲۰ ، بەڕێز خێزانی خوالێخۆشبوو جەبار فەرمان ، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێز وەزیری پەروەردەی رەزامەندی نەداوە قوتابخانەیەک بە ناوی خوالێخۆشبوو( رەوەند جەبار فەرمان ) ەوە بکرێت ، بۆ بەرچاو روونی ئەو خانەوادە بەڕێزە و هەموولایەک :
۱ـ تا ئەمرۆش هیچ نووسراوێکی فەرمی و نوسراوی نافەرمی و تەنانەت داواکارییەکی نووسراو لەوبارەیەوە نەگەیشتووە بە بەڕێز وەزیری پەروەردە و نە بەوەزارەتی پەروەردە ، تەنها بەتەلەفۆن لە دۆخی کەرەنتینە ئەم بابەتە بە بەڕێز وەزیری پەروەردە وتراوە کە ئەو خانەوادەیە دەیانەوێت کارێکی وا بکەن بەڕێز وەزیری پەروەردەش ئەم بابەتەی رەت نەکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە پاش تەواو بوونی دۆخی کەرەنتینە بریاری لێبدرێت و لە ئێستادا دەوام هەمووی راگیراوە.
۲ـ بۆ زانیاری هەموو لایەک ، دەسەڵاتی ناونانی قوتابخانە لای بەڕێز وەزیری پەروەردە نییە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.