ئه‌مڕۆ جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بووه تاكه كاندیدی دیموكڕاتییه‌كان بۆ ركابه‌ریكردنی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
بەگوێرەی هه‌واڵی ئاژانسی جیهانی ئه‌سۆشه‌یتێد پرێس، جۆ بایدن، جێگری باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەشێوەیەكی فەرمی بووە كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریكا كه بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت ئه‌ویش دوای پاشه‌كشه‌ی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی دیموكڕاتییه‌كان بۆ ئه‌م پۆسته.
جۆ بایدنی ته‌مه‌ن حه‌فتاو حه‌وت ساڵ ماوه‌ی سی و شه‌ش ساڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا بووه به‌ر له‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌شت ساڵیش جێگری باراك ئۆبامانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بێت.
بایدن و ترەمپ لە ماوەی رابردوودا لە میانی بانگەشەكانیان لەرێگەی دەزگا راگەیاندنەكان و كۆڕ و كۆبوونەوە جەماوەرییەكاندا، چەندین تۆمەتیان ئاراستەی یەكتر كردووە ئەوەش لەپێناو راكێشانی زۆرترین دەنگدەری ئەمریكا بەلای خۆیاندا.
لەئێستاشدا جۆو بایدن ده‌یه‌وێت دۆخی خراپی ئابووری ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا له‌لایه‌ك و كاردانه‌وه‌كانی كوشتنی جۆرج فلۆیدی ره‌شپێست، بقۆزێتەوە و شكستی ترەمپ لە سەرۆكایەتی ئەمریكا بكاتە هۆكاری كۆنتڕۆڵنەكردنی دۆخەكە، لەو رووەشەوە ترەمپی بە بەرپرسیاری سەرەكی دۆخی ئێستای ئەمریكا تۆمەتباركردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.