وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق رایگەیاند، (1252) حاڵەتى نوێى تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان له ماوهی 24 كاتژمێری رابردوو لەدەرەنجام (1252) تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە سەرانسەری عێراق دەستنیشانکران.
693 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە بەغدا تۆمارکرا، بە پلەی دووەم بەسرە
دێت کە (149) حاڵەت تۆمارکراوە، بەهەر سێ پارێزگاکەی هەرێمیش (74) تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراوە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە 331 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەم جۆرە دابەش بوون.
ههر له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، 33 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.