مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا له تویته‌ر رایگه‌یاند كه ده‌نگدانی په‌رله‌مان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان هاندانێكی دیكه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی وه‌زاری.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا كه به‌زمانی شیرینی كوردی نووسیویه‌تی تیایدا هاتووه، سوپاس بۆ پەرلەمان كە دووبارە متمانەی بە حكومەتەكەمان بەخشییەوە، ئەو هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانمان، وەفادارو پابەندین بەرامبەر گەلی عێراق كه چاوه‌ڕێی كردارده‌كه‌ن نه‌ك قسه، بەگەشبینی و راستگۆییەوە داهاتوو بەڕێدەكەین.
ئه‌م وتانه‌ی كازمی له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی به‌هه‌موو وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كانی كابینه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.