فه‌رامۆشكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌لایه‌ن هاووڵاتییان، جارێكی دیكه نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری بۆ تووشبوانی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخان ده‌كرێته‌وه.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی له ناكاوی حاڵه‌ته‌كانی تووشبون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ناچاربوو جارێكی دیكه نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری بۆ تووشبوانی نوێی ڤایرۆسه‌كه ته‌رخان بكات.
د. محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: فه‌رامۆشكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی و گوێنه‌دانه رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك به شێوه‌ی قاچاغ له وڵاتی ئێرانه‌وه، به هۆكار ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به شێوه‌یه‌كی خێرا له هه‌رێمی كوردستان بڵاوبێته‌وه.
راشیگه‌یاند بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده به مه‌رامی سیاسی كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان مه‌ترسی ئه‌م په‌تایه به هه‌ند وه‌رنه‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.