دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له عێراق زیادی كرد، داوا ده‌كرێت ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ته‌واو درێژ بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، بڕیاردراوه كه قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك درێژبكرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ رێژه‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری عێراق هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه گرنگه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت و ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و ئاسانكارییه بۆ تیمه ته‌ندروستییه‌كان.
هاوكات له پارێزگای زیقاریش دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووه به كۆرۆنا رووی له هه‌ڵكشان كرد بڕیاردرا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ بكرێته‌وه. شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای زیقار دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا زیادی كرد بڕیاری دا ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ هه‌فته‌یه‌ك درێژ بكاته‌وه و ته‌واوی رێگاکانی ناوخۆ و دەرەوەش دابخرێن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق رایگەیاند، (1252) حاڵەتى نوێى تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.