كۆی گشتی مردووان به‌هۆی كۆرۆنا له سعودییه شه‌شسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش مردوو به‌رزبوویه‌وه.
بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی سعودییه زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی شه‌ووڕۆژی رابردوودا تۆماركرد و هه‌روه‌ها زۆرترین گیانله‌ده‌ستدانیان له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا تۆماركرد.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودییه رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی شه‌ووڕۆژی رابردوو له سعودییه سێهه‌زار و سه‌د و بیست و یه‌ك كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سعودییه بۆ نه‌وه‌د و هه‌شت هه‌زار و هه‌شتسه‌د و شه‌ست و نۆ كه‌س به‌رزبووته‌وه.
ئه‌و وه‌زاره‌ته راشیگه‌یاندووه كه سی و چوار تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سعودییه گیانیان له ده‌ستداوه و به‌پێی ئاماره‌كانی دوێنێ سی و یه‌ك تووشبوو گیانیان له ده‌ستدابوو. كۆی گشتی مردووان به‌هۆی كۆرۆنا له سعودییه شه‌شسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش مردوو به‌رزبوویه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.