به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، كه‌سێك دوای ئه‌وه‌ی ئامۆزایه‌كی خۆی كوشتوه و یه‌كێكی دیكه‌شی برینداركردوه، كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
مقده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە لەگوندی حەسەن پرشنگ سەربەناحییەی ئاوەسپی هاوڵاتیەک بەناوی شوانە عبدالکریم برزۆ بەفیشەک ئامۆزایەکی خۆی بەناوی (محمد احمد برزۆ) لەدایکبووی 1996 دەکوژێت و خوشکێکی بریندار دەکات پاشان بە فیشەک خۆی دەکوژێت .
بەوتەی بریندارەکە کێشەکە بەهۆی زەوی و زارەوە بووە لەئێستادا بریندار‌و تەرمەکان هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.
عه‌لی جه‌مال قدوری گوتیشی: پۆلیسیش چۆتە شوێنی ڕووداوەکە و لێۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی ڕووداوەکە دەستی پێکردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.