وتەبێژی حکومەتی هەڕێم رایگەیاند، لە سبەیێنێوە ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان به میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 7 حوزه‌یرانی 2020، ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان به میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت پابەند دەبن بە دەوام پێکردنی تەنها ڕێژەی 30٪ فه‌رمانبه‌ران و بەشێوەیەکی تەناوب.
له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر كه به بێ به‌ریه‌ك كه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
داوا له هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.