Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 11:32

20 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران

دەرەنجامی نوێ ...
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی تەندروستی بیست تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان راگه‌یاند.

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، بیست تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، دە پیاو و دوو ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و شەش منداڵ، دوو تووشبوو پزیشك و کارمەندی تەندروستین بەرکەوتووی تووشبووانن و تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی دوو تووشبووەن کە لە شاری بەغداد گەڕابوونەوە و داوەت و مێوانداری جەژنیان کردووە.

یەك تووشبوو دانیشتووی سەرچنار لە شاری سلێمانی.
تووشبووەکانی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی شەھیدان و قەندیل و بنگرد و فەرمانبەران و کەمپی تازەدێ لە قەزای کەلار.

وەزارەتی تەندروستی
٦ حوزەیران ٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.