فەرمانگەی تەندروستی کەرکووك گیانلەدەستدانی تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای راگەیاند.
مردووەکە پیاوێکی بەرەگەز سورییە دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوای کەرکووکەو تەمەنی 45 ساڵانە.
دوو رۆژە لەنەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری لەژێر چاودێری تەندرووستیدابووه و ئێوارەی ئەمڕۆ بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
شایهنی باسه لەماوەی دوو رۆژدا سێیەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەکەرکووک تۆمار دهكرێت.
کۆی مردووان تائێستا 6 حاڵەتە بەو ڤایرۆسە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.