کازمی بەڵێنی داوە شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و پارەی گەنی جوتیاران بخاتە ناو بەرنامەی لە پێشینەی کابینەکەی.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردهوه، ئهمرۆ شەممە ٢٠٢٠/٦/٦ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا بابەتە گرنگەکانی ئێستای ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و پەلەکردن لە ھەڵگرتنی ھەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ کران.
لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی دا کە بابەتی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و خەرجکرنی پارەی گەنی جوتیاران بخاتە ناو بەرنامەی لە پێشینەی کابینەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.