وەزارەتی تەندروستی، شەست و شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی راگهیاند.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەست و شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سی و ھەشت پیاو و بیست و چوار ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و دوو منداڵ، سێزدە تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون وە تووشبووانی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە.
سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای دەربەندیخان.
شەست تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی
٦ حوزەیران ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.